فیلمى (میوانى دایکە)

فیلمى (میوانى دایکە)
بەرهەمى وڵاتى ئێران- 2004
دەرهێنەر: داریوش میهرجویی
سیناریست: داریوش میهرجویی، وەحیدە محمدى فەر(لەسەر بنەماى چیرۆکێکى هۆشەنگ مورادى کرمانى)
ئەکتەرەکان: گۆلاب ئادینە، ئەمین حەیایى، پارسا پیروزفەر، حەسەن پورشیرازى، فەریدە سوپاه مەنسوور، ڕوئیا عالمى، ئەمیر حوسەینى نیا، ژاڵە عۆلۆڤــ و…..
چیرۆکى ئەم فیلمە ئاڵۆز نییەء سادەییەکى تایبەتى هەیە، کوڕێک کە بە تازەیى هاوسەرگیرى کردووە دەبێتە میوانى ماڵى پورى کە خێزانێکى دەستکورتء کەم دەرامەتنء بۆنانى ئێوارە دەمێننەوە، ماڵەکەش بۆ ئامادە کردنى خوانى شێو ڕووبەڕووى گرفت دەبنەوە، ئەم قەیرانە دەبێتە هۆى ئەوەى کە هەریەک لە خێزانەکانى دەورووبەرى ئەم ماڵە ئەرکێک بگرنە ئەستۆى خۆیانء هەر یەکەیان هەوڵ دەدەن بۆ ئامادە کردنى سفرەى ئێوارە ڕۆڵێکى باش ببینێت، لە کۆتایى دا سفرەیەک دەڕازرێنرێتەوە بە چەندین خۆراکى هەمەچەشنەء ڕەنگاءڕەنگء…
ئەم فیلمە یەکێکە لە بەرهەمە سەرکەوتووەکانى داریوش میهرجویى، خەڵاتى باشترین فیلمى بیستء دووەمین فێستیڤالًَى فەجرى لە ئێران وەرگرتووە ء وەک فیلمێکى سەرکەوتوو لە فێستیڤاڵى ورچى زێڕینى چین خۆیى ناساندووە. یەکێک لە خاڵە گرنگەکانى فیلمى (میوانى دایکە) ئەوەیە کە فیلمەکە ئەوەندە بە سادەیى دیمەنەکانى نمایش دەکات کە بینەر وا هەست دەکات خۆیشى یەکێکە لە ئەندامانى ئەو خێزانە، فیلمەکە سەرەتا هەوڵ دەدات هەر یەک لە کەسایەتییەکان بە جیاجیا بناسێنێت، کە هەر یەک لەم کەسایەتییانە لە خاڵێکدا وێک دەچن کە ئەویش (هەژارى)یە. لە لایەکى تریشەوە هەریەک لە ئەندامانى ماڵانى دەورووبەر بەش بە حاڵى خۆیان گیرۆدەى کێشەى ژیانى خۆیاننء کەمتر تواناى یارمەتیدانى کەسانى دەورووبەریان هەیە. کەسایەتى (دایک) لەم فیلمەدا ژنێکى ماڵەوەیە کە زۆر گرنگى بە بەڕێوەبردنى خێزانەکەى دەداتء ترسیشى زۆرە لەوەى کە بەهۆى نەدارییەوە ئابڕووى ڕووبەڕووى مەترسى ببێتەوە.