هەست و هەستیارى

SENSE AND SENSIBILITY
هەست و هەستیارى
دەرهێنەر: ئەنگ لى
سێنارسۆ: ئێما تۆمسۆن (لەسەر بنەماى ڕۆمانێکى جین ئۆستن)
ئەکتەرەکان: ئێما تۆمسۆن، کەیت وینسلێت، هیو گرانت، ئالان ریکمەن، جەیمز فلیت، تۆم ویلکنسۆنء…
بەرهەمى بەریتانیا 1995
مۆزیک: پاتریک دۆیڵ
خەڵاتەکان: خەڵاتى ئۆسکار بۆ باشترین فیلمنامەى وەرگیراو”مقتبس”، خەڵاتى گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمى دراما و باشترین فیلمنامە، خەڵاتى بافتا بۆباشترین فیلم و بە تواناترین ژنە ئەکتەرى ڕۆڵى یەکەمء ڕۆڵى تەواوکەر، خەڵاتى ورچى زێڕین لە فستیڤاڵى بەرلینء چەندی خەڵاتێکى تریش..
بەریتانیا، کۆتایى سەدەى هەژدەهەم، پیاوێکى دەوڵەمەند بە ناوى دێشوود لە سەرە مەرگدایە، بەر لە مردنى هەموو ماڵء سامانەکەى بە “جۆن” کوڕە گەورەکەیەى کە لە هاوسەرى یەکەمیەتى دەبەخشێت، لە بەرامبەر ئەم کارەیدا دەیەوێت جۆن چاودێرى لە کچەکانى بکات کە ئەمانیش لە خێزانى دووەمیەتى. پاش مەرگى باوک، جۆن دەکەوێتە ژێر کاریگەرى هاوسەرەکەىء لەو بڕیارەى کە بە باوکى دایبوو پاشگەز دەبێتەوەء خوشکەکانیشى پشت گوێ دەخاتء….
لەم فیلمەدا، ئەنگ لى “هەست و هەستیارى” لە چوار چێوەى دوو کارەکتەرى سەرەکى ناو فیلمەکە جێگیر دەکات، ئەو “هەست”ى خستووەتە پاڵ “ئێلینۆر” کە کچێکى هێمنء لەسەر خۆیە بە پێچەوانەى خوشکەکەى لە پەیوەندى خۆشەویستیدا هیچ تینء هەستیارییەکى تێدا نییە، ئێلنۆر بڕواى وایە کە خۆشەویستى تەنها لە کاتى بوونى هەست لە بەرامبەر بە خۆشەویستدا پراکتیزە دەکرێت، بەڵام لە لایەکى دیکەوە “ماریان” دەبینین کە بە پێچەوانەى ئێلینۆر بیر دەکاتەوە، ماریان لێوانلێوە لە گڕو تینء هەستیارى، لە دونیاى ئەویندا تەنها شتێک کە بیرى لێدەکاتەوە دەربڕینى خۆشەویستییەء ئیدى هیچى ترى بەلاوە گرنگ نییە!
دەهێنەر لە چارەنووسى ئەم دوو کچە کە بە دوو ڕێگەى جیاواز بۆجیهانى خۆشەویستى سەفەریان کردووە لێکچوونێک بەدى دەکات کە بریتىیە لە “شکست”، لە ڕاستیدا “ئەنگ لى” (هەستء هەستیارى) بە تەواوکەرى یەکتر دەزانێتء بڕواى وایە کە بوونى ئەم دوو کارەکتەرە پێکەوە دەشێ ئەنجامێکى خوازراو و باشیان لێ بکەوێتەوە…